زیاتر لە ٣٠٠ هونەرمەندی بواری موسیقا لە ئێران لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان دژی حوکمی نارەواو داسەپاوی لەسێدارەدان بۆ توماج ساڵحی، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و توماج ساڵحییان بە دەنگی داوا ڕەواکانی نەسڵێک لە ئێران ناساند و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراویان کرد.
لەم بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕ ١٤٠٣ بڵاو کرایەوە، هاتووە: لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵگەی موسیقا لە ئێران لە پەشوکاوەو دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو هونەرمەندە گەنجە، لەسەر تۆمەتێکی درۆ، کردەوەیەکی باوەڕپێنەکراو و دڕندە لە مێژووی موسیقای هاوچەرخی ئەم وڵاتەیە.
واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە، داوای ئازادکرانی توماج ساڵحی، سامان یاسین، شەیدای هەمەدانی، عەزیز قاسم زادە و هەموو کەسانی ناڕازییان کردووە و نووسیویانە: با ئەم خەڵکە نیگەرانە هێندێک ئارامی ببینن.