تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شەهید عەبدولكەریمی بێگزادی

یادی سەروەری گەل  شەهید عەبدولكەریمی بێگزادی
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران 
سەروەری گەل: شەهید عەبدولكەریمی بێگزادی...
تێكۆشانی بێ وچانی خەڵكی بەشخوراوی كوردستان بە درێژایی مێژوو نەپساوەتەوە و لە قۆناغە جۆراو جۆرەكانی خەباتدا بە شێوەی جیا جیا بە گژ زاڵمترین و بە دەسەڵاتترین ڕژێمی دژی گەل و دژی ئینسانیدا چووە، وە هیچ هێزێك نەیتوانیوە لەو ڕێگا پیرۆزەدا بی گەڕێنێتەوە. بە خەبات و تێكۆشان ڕۆڵە بە شەرەفەكانی گەلی كورد، پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكانی كوردستان لەو ماوەدا توانیویانە هەموو پیلان و دەست درێژییەكانی ڕژێمی ئاخوندی پوچەڵ بكەنەوە و لە بەرانبەر ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپارە و بۆمب دا، شێرانە ڕاوەستاون و لە شەرەف و گیان و ناموس و ماڵی گەلەكەیان پاسەوانیان كردووە. ئەو ئاگرە بێ ئامانەی كە دوژمنانی ئێمە لە كوردستان هەڵیان گیرساندوە، بە هۆی گیانبازی قارەمانانەی پێشمەرگە كورد پەروەرەكانی كوردستان لە گیانی خۆیان بەر بۆتەوە و تا ئێستا هەزاران هەزاریان لە ناوی دا بۆتە خۆڵەمێش وە هەتا هێرش و تەجاوەز زۆرتر بێ  ڕق و تووڕەیی كۆمەڵانی زۆر لێكراوی كوردستان زیاتر دەبێ و ڕۆڵە دلێرەكانی كورد باشتر و زۆرتر لە دەوری خەبات كۆ دەبنەوە.
 لەم ڕێگەیەدا گەلەكەمان ئامادە بووە و ئامادەیە باشترین و دڵسۆزترین ڕۆڵەی خۆی فیدا بكاو بیانێرێتە ناو كۆڕی سەروەرە نەمرەكانەوە.
ئەو سەروەرانەی كە نامرن و هەمیشە زیندوون. یادی ئەمجارەمان یادی سەروەرێكی تر كە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە شەڕی پادگانی بانەو گەمارۆدانی لەلایەن قارەمانەکانی کوردستانەوە لە 6ی بانەمەڕی ١٣٥٩دا بە دەستی دوژمنان شەهید بوو، ئەویش شەهید عەبدولکەریمی بێگزادییە. 

ئەو ڕۆڵە تێكۆشەرە لە ساڵی ١٣٤٠ دا لە بنەماڵەیەكی دەست كورت و هەژار لە شارە خنجیلانەكەی بانە چاوی بە ژین پشكووت. دەست تەنگی و كوێرەوەری باوكی، هەر لە منداڵییەوە ئەركی خستە سەر شانی كەریم، ئەویش دەبێ شەریكی ئەو ژیانە تاڵە بێ، بە هۆی ئەوەوە كە دوا بەرەی ماڵەوە بوو، زۆریان خۆشدەویست. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا خستیانە بەر خوێندن. كاك كەریم لە منداڵانی گەڕەك دا گەلێك وریا و خۆشەویست بوو. هاوڕێكانی كە زۆرجار تەنگ و چەڵەمەیان بۆ پێش دەهات شەهید كەریم بەو پەڕی دڵسۆزی و موحیبەتەوە بۆی چارەسەر دەكردن. ئەم لاوە شۆڕشگێڕە هەر لە منداڵییەوە هەستی بە زوڵم و زۆری ڕژێمی شایەتی كرد بوو، بە هەموو جۆرێك بەرانبەر بەو نیزامە ئیعترازی دەكرد، بۆ وێنە لە ساڵی ١٣٥١دا لە كاتێك دا كەپۆلیسی شا، دەیویست براكانی ببەن بۆ زیندان لەگەڵ پۆلیسەكان بەرەنگار بۆوە و زۆریان لێدا. 

 هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید عەبدولكەریم بێگزادی یادی بەرزو ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێ‌

7 مانگ و 23 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید عەبدولكەریمی بێگزادی

یادی سەروەری گەل شەهید عەبدولكەریمی بێگزادی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی