ئەمجەد ئەمینی; باوکی شەهید ژینا ئەمینی لە هەژماری بەکارهێنەری خۆیدا لە كاردانەوە بە حوکمی ناڕەواو دژەمرۆفانەی لەسێدارەدانی توماج ساڵحی، هونەرمەند و زیندانی سیاسی نووسیویەتی؛ هەواڵی حوكمی لەسێدارەدانی توماج دڵی هەموو خەڵکی ئێرانی هەژاند، توماج گەنجێکە کە بە پشتیوانیی نەتەوەکەی لە دڵی هەر یەکێک لە ئێمەدایە. توماج لە سێدارە مەدەن؛ برینەکانی خەڵک تازە مەکەنەوە. تا ئێستاش خەڵکی ئێران و جیهان شەهیدکرانی ژینا یان لەبیر نەکردووە.