ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی بانەمەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی ساجیدە لە شاری مەشهەد بە بیانوی ناموس لەلایەن براکەیەوە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان ئەمە شەشەمین حاڵەتی ژن کوژی و دووەم حاڵەتی کوشتنی ژنان بە بیانوی ناموسە کە لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ڕووی داوە.
ئەم ژنە لاوە خەڵکی گوندی کوێرەدێ سەر بە شاری مەشهەدە کە لەلایەن برای تەمەن ١٧ ساڵەوە بە بیانوی پاراستنی ناموس کوژراوە.
میدیا ناۆخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە خانەوادەی ئەم ژنە لاوە پاش کوشتنی بۆ نەخۆشخانە بردویانەو هەوڵیان داوە کە کوژرانی بە مردنی سروشتی نیشان بدەن.
بکوژەکە بە ناوی حەنزەلەیە، وتویەتی دوای ئەوەی ساجیدە لە هاوسەرەکەی جیابووەوە، لەلایەن خەڵکەوە سوکایەتی پێی کرا و هەر بەو هۆیەشەوە، خوشکەکەی لە توێڵەی گوندێکدا خنکاندووە.