مەولەوی عەبدولحەمید بەرنوێژی هەینی مزگەوتی مەککی زاهیدان، لە وتاری نوێژی هەینیدا، لەگەڵ مەحكووم كردنی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی ڕوو لە خامنەیی و رژیمیم ئاخوندی ئێران، وتی:
تۆماج ساڵحی شاعیر و هونەرمەندێکە كە قسەی کردووە. ئێوە بە هۆی قسە كردن، مرۆڤەکان ڕووبەڕووی شەڕ مەكەن و لەسەر قسەکردن مەیانکوژن. ئارام بگرە. سیستمی قەزایی رژیم دەبێت مەرجەکان لەبەرچاو بگرێت و خواستی خەڵک قبوڵ بکات.
ئەو ئێعدامانەی لە ئێران ڕوودەدەن لە ماوەی ١٤٠٠ ساڵی ڕابردوودا نەبووە. خەڵکی ئێران بەهەموو ژن و پیاوەوە داواتان لێدەکەن ئیعدام ڕابگرن.