سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێمی ٸاخوندی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕ سێ کۆڵبەر کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی تاهیر کەریمی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە ئاشکرا بووە و ناسنامەی دوو کەسی دیکە تا ٸێستا نەزانراوە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی رژێمی ئێران بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرانە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و لە بەشی پشت، دەست و ڕانیان بریندار بوون.