دوو هاووڵاتیی کورد و لە چالاکانی مەزهەبیی شاری سەقز بە ناوەکانی داوود وەیسی و ئەمیر فیرووزی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی رژێمی ٸاخوندی ئێرانەوە گیراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە گرتنی دوو چالاکی مەزهەبیی کورد و خەڵکی سەقز بە ناوەکانی داوود وەیسی تەمەن ٣٦ ساڵ و ئەمیر فیرووزی تەمەن ٣٢ ساڵ، بەدواداچوونەکانی خانەوادەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی ساختەی چالاکیی مەزهەبی گیراون و ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم تا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان نەداوە و بەدواداچوونەکانی خانەوادەکانیان لەو بارەدا بەبێ ئاکام ماوەتەوە.