بێرد شێرمەن، ئەندامی دیموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە هەژماری بەکارهێنەری خۆیدا سەبارەت بە بڵاو بوونی هەواڵی سزای لەسێدارەدانی توماج ساڵحی نووسیویەتی: ڕژیمی ئێران ژمارەیەكی زۆر لە ناڕازییان كە لە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بۆ ژن و ژیان و ئازادی شۆڕشیان كردی، كوشتووە.
ئێستا ڕژیم بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین سزای لە سێدارەدانی بەسەر توماج ساڵحی سەپاندووە؛ بەڵام ئەوەی توماج نوێنەرایەتیی دەکات، شەڕی خراپەکاری و گەندەڵیی دەسەڵاتە و هەرگیز نامرێت.