تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەترۆریست ناساندنی سپای پاسدارن له پارلەمانی ئوروپا پەسەند کرا

بەترۆریست ناساندنی سپای پاسدارن له پارلەمانی ئوروپا پەسەند کرا
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕ ۱۴۰۳، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەیەکیان پەسەند کرد و خوازیاری زیاد کرانی سپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنان بە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستیەکان بوون.
لەم بڕیارنامەیەدا کە بە ٣٥٧ دەنگی بەڵێ و ٢٠ دەنگی نەخێر و ٥٨ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا. هەروەها هەوڵی ڕژیمی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل مەحکوم کرا.
نوێنەرانی ئوروپا لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەی پەسەندکراوی خۆیاندا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خوازیاری فراوانکردنی گەمارۆکانی یەکیەتی ئەورووپا لەدژی بەرنامەی چەکسازی و ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێران بوون.
لەم دانوستانەدا هانا نیومەن، پەرلەمانتاری ئاڵمان بە جۆزێف بورێلی ڕاگەیاندووە، پێویستە سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ناوبراو به ئاماژه به هێرشی ڕاسته وخۆی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و پێشێلکردنی بەردەوام لە ئاستی ڕێکەوتنە ناوکەییەکان، خوازیاری دانانی پلانی ئەمنی بۆ ڕێگری کردن لە ڕژیمی ئێران بۆ پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژکردن بوون.
نوینەرانی پارلەمانی ئوروپا بەکار گرتنی بارمتەکان بە گرتن و بەندکرانیان کە ڕژیمی ئێران وەک چەکێک بەکاری دێنی یان مەحکوم کرد.
هەروەها ڕۆڵگیڕی و پشتیوانی ڕژیمی ئێران لە ئاژاوەگیڕی میلیشیا ترۆریستیەکان ئاماژەی پێی کراو خرایە بەر باس.

9 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەترۆریست ناساندنی سپای پاسدارن له پارلەمانی ئوروپا پەسەند کرا

بەترۆریست ناساندنی سپای پاسدارن له پارلەمانی ئوروپا پەسەند کرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی