بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، مەتین حەسەنی، یەکێک لەو کەسانەی کە لە ڕاپەڕینی خوێناویی خەزەڵوەری ٩٨ چاوی بریندار بووە، لە لایەن داواکاری گشتی و بەناو ئینقلابی دەزگای قەزایی ڕژیم لە شاری بۆكانەوە بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم بانگهێشت کراوە.
مەتین حەسەنی یەکێکە لەو قوربانییانەی چاوە کە لە ڕاپەڕینی خوێناویی ساڵی ٩٨ بە هۆی گولـلەی بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە شاری بۆكان بینایی چاوێكی لەدەستدا.