بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەستەیەکی ٩٥ ملیار دۆلاری بۆ یارمەتیدانی ئۆکراین و ئیسرائیل و تایوان لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەندکرا. ئەم بەستەیە بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێشنیار کراوە و "یاسای مەهسا"، یاسای کەشتیوانی، گەمارۆکانی سەر کڕیارانی نەوتی ڕژیمی ئێران و چەند پلانێکی دیکە بۆ توندتر کردنەوەی فشارەکان لە دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەخۆ دەگرێت.
ئەم بەستەیە ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕ لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە ٧٥ دەنگی بەڵێ و ١٧ دەنگی نەخێر پەسەند کرا.
ئەم بڕیارنامەیە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆ بکرێت.