تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بریندارکرانی دوو کۆلبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆ

بریندارکرانی دوو کۆلبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆ
دەنگی خەباتی کوردستان

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی خەلیل پەرویزی و عەلی محەممەدی لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی چیای "تەتە"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی رژێمی ٸاخوندی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان ؛ ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕ،  عەلی محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێم لاقی بریندار بووە.
هەروەها ڕۆژی پێشتریش ، خەلیل پەرویزی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەرزیان"*ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەسەر سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە پشتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێ کراوە و پاش برینداربوونی، بەمەبەستی چارەسەری و تیمارکردن بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی"ی مەریوان گواستراوەتەوە و هێشتا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە

6 مانگ و 29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندارکرانی دوو کۆلبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆ

بریندارکرانی دوو کۆلبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی