بەپێی هەندێک وێنە، ڤیدیو وە ڕاپۆرتی بڵاو کراو لەلایەن سەرچاوە هەواڵیەکان، دەیان هێزی سەربازی و هێزی دەریایی و بەکرێگیراوی جلوبەرگی شەخسی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر بەندەر کۆلاهی میناب و دەستیان بەسەر چەندین کۆگای سووتەمەنی گرتووە.
ڕەسانەك لەسەر ئەم بابەتە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند که بەکرێگیراوانی ڕژیم بە چەند جۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی هێرشیان کردووەتە سەر ئەم ناوچەیە و ڕێگەکانی چوونە سەر ئەم بەنداوە و شەقامەکانییان گرتووە و بە توندی کۆنترۆڵیان کردووە.
بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٣٢١ کاسبکاری سوتەمەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەكدارانی ڕژیم، ڕووداوی هاتوچۆ، تەقەی چەکداری نەناسراو، لافاو و ئاگرکەوتنەوە گیانیان داوە و بریندار کراون.