تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تامەزرۆیی ئازادی ئافرەتان و ترسی دەسەڵاتدارانی ڕژیم

تامەزرۆیی ئازادی ئافرەتان و ترسی دەسەڵاتدارانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

شلێر،مهاباد

‏‎ماوەی چەند ڕۆژێکە شەقام و خیابانی شارەکانی کوردستان و ئێران و بەتایبەت تاران بوونەتە مەیدانی هێرشی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە دژی ئافرەتانی ئازادیخواز.حکومەت، لە بەرامبەر ناڕەزایەتی ڕۆژانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، هەر وەها لەگەڵ گرژیی دەرەکی و شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل، هێرشی بۆ سەر ژنان دەستی پێکردوە و بەو کارە دەیهەوێ پایە لەرزۆكەكانی دەسەڵاتەكی لە ڕووخان ڕزگار بكا.  ڕژیم بە سەرکووت و چەوسانەوەی ئافرەتان  دەیەوێ دەنگی کۆمەڵگای ناڕەزای کپ بکات. 
ئاشكرایە کپ کردنی دەنگی ئازادیخوازی لە ناو کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تامەزرۆیی ئازادیی ، زۆر دژوارە و دەتوانرێت بگوترێ مەحاڵیشه . شەپۆلی نوێی هێرشی دڕندانە و توندوتیژی دژ بە ژنان ،شەڕە دژی ژیان و ئازادی . دەسەڵات  کە زۆر فشاری خەڵکی نارازی  لەسەرە و نامەشروع بوونی بۆ هەموو جیهان ڕوون بۆتەوە ،بە پەنابردن بۆ سەرکوت و توندوتیژی دژی ژنان ،دەیهەوێ خۆی بەهێز نیشان بدات.
 بوونی ژنانی ئازا و نەترس و تێكۆشەر بۆتە هۆیی مەترسی بۆ دەسەڵاتە دیكتاتۆرو دژە ژنە، بە خەیاڵی خاویان هەوڵدەدن بەم فشارانە کۆمەڵگە بترسێنن و ئافرەتان مەجبور بە پاشەکشە بکەت.بەرەنگاربوونەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم سیاسەتە دژە ئینسانی و دژە ژنە ،تەنیا لە ئەستۆی ژناندا نییە، بەڵکو ئەرکی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە. دیارە بە درێژایی تەمەنی ڕەشی ڕژیمی ئاخوندی ژنان پێشەنگی بزووتنەوەکانی ئازادیخوازانە و مافخوازانە بوون و بوونی ئافرەتان ،هێزی هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتییە بەڵام پێویستە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە زیاتر چالاك بن لە بەرانبەر ئاخوندەكان دا بچنە مەیدان.مێژووی زیاتر لە چل و چوار ساڵ دەریخستووە کە ژنان بە خۆڕاگری و بەرەنگاری،هەرگیز دەست هەڵگری مافە ڕەواکانیان نەبوون و نابن .ئەم خۆڕاگری و خەباتە ڕزگاریخوازانەیە ڕەگ و ڕیشەی لە دڵی ژنانی ئازا و بوێری کوردستان و ئێراندا هەیە و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانەی ژنان لە شۆڕشی ژینا بۆ هەموو جیهان دەرکەوت .تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە چەوسانەوەی ڕەگەزی ،چینایەتی،فەقیری و بێکاری فەساد وهتد .....ڕوخانی دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئاخوندی و دامەزراندنی حکومەتێکی دیمۆکرات و پارڵمانییە کە مافی هەموو چین و توێژەکان بە تایبەت ئافرەتان بدات.

5 مانگ و 16 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تامەزرۆیی ئازادی ئافرەتان و ترسی دەسەڵاتدارانی ڕژیم

تامەزرۆیی ئازادی ئافرەتان و ترسی دەسەڵاتدارانی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی