تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیم لە هێرشی ئیسرائیل دا زیانی قورسی بەرکەوتووه

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیم لە هێرشی ئیسرائیل دا زیانی قورسی بەرکەوتووه
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بە پشتبەستن بە چەند وێنەیەکی ماهوارەیی، ڕایگەیاندووە کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیم بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بنکەی هەشتەمی شکاری ئەرتەشی ڕژیمی ئێران لە ئیسفەهان زیانی قورسی بەرکەوتووه.
ئەم ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕ نووسیویەتی کە وێنەکانی ماهوارەیی دەریدەخەن کە لەم هێرشەدا تەقەمەنی بۆ تەقەی دەقیق و ورد بەکارهێنراوە بۆ بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی شکاری ئیسفەهان. هێرشێک بە گوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز زیانی بەو ڕادارە گەیاندووە کە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٣٠٠ تێدا بەکارهاتووە.
 بەپێی هەواڵی میدیاکان، سەرەتای ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە، ئەو پایگای شکاری ئەرتشی ڕژیم چەندین تەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە.  عەبدوڵڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم تەقینەوەیانە بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ چەند درۆنێک بووە.  هەروەها میدیاکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەم هێرشە لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ئاسمانی شاری ئیسفەهان خستە خوارەوە. بەڵام ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلی لەم چوارچێوەیەدا نووسیویەتی: "ئەم هێرشە بە تەقاندنی موشەکی دوور مەودا و بەبێ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان مووشەکی ڕووکار بۆ ئاسمان ئەنجامدراوە".

18 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیم لە هێرشی ئیسرائیل دا زیانی قورسی بەرکەوتووه

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیم لە هێرشی ئیسرائیل دا زیانی قورسی بەرکەوتووه

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی