تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سەپاندنی سزا بۆ سەر سێ مامۆستا لە سنە

سەپاندنی سزا بۆ سەر سێ مامۆستا لە سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، دوو مامۆستا بە ناوەکانی مەجید کەریمی لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان و مەسعوود فەرهیختە، لە مامۆستایان و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پیشەیی ئیسلامشاری کەرەج لەلایەن لقی یەکەمی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە شاری سنە سزای سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳ پێیان ڕاگەیێندراوە.
بەپشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزاکان، سزای سێ مانگ بەندکران بۆ ئەو دوو مامۆستایە بە سزای پێبژاردنی هەشت ملیۆن تمەن پارە گۆڕدراوە. هەروەها هەر لەم پەیوەندیەدا مامۆستا سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیێ نۆژین لە شاری سنە لە دوو دۆسیەی جیادا بە کۆی گشتی ١١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ کرماشان بەسەریدا سەپێندراوە.

17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزا بۆ سەر سێ مامۆستا لە سنە

سەپاندنی سزا بۆ سەر سێ مامۆستا لە سنە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی