بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە درێژەی جینایەتەکانی هێزە ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، تەقەیان له لانی کەم پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد ڕەحیمی، موعین شەریفی، محەممەد، سەعید و کەیوان دارابی کردووە کە بەم هۆیەوە ئەم کەسانە بریندار کراون.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هواڵیەکان و چەند ڤیدیویەکی بڵاو کراوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاكەلێوەی ١٤٠٣ لە سنووری شاری بانە، بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، چەند کۆڵبەرێکیان گرتووەو ئەسپەکانیان کوشتووە. شایانی باسە کە هەتا ئێستا ناوی ئەو كۆڵبەرانە ڕانەگەیێندراوە.