تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سەردانی هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 

سەردانی هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 
xebatmedia.com

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۲۳ی خەرمانانی ۱٤۰۲ی كۆچی خۆری ،كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و چەند كەس لە ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێشوازیان کرد  لە  كاك ڕەزا کەعبی سكرتێری گشتی و هەیئەتی هاوڕێی‌ لە کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دیدای نێوان هەیئەتی كۆمەڵەو سازمانی خەبات پێوەندی دۆستانەی دوو لایەن، هەلومەرجی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، شۆڕشی ژینا،هەلومەرجی ئێران و پێوەندی و دۆستایەتی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی سەرانسەری لە ئێران و ناوچەو جیهان، باسی لە سەر كرا. 
سەبارەت بە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژیناو گرینگی ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینە جەماوەرییە لە كوردستان و ئێران، ڕادەی هاوكاری هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران بە گشتی و بە تایبەت لە پەیوەند بە ساڵوەگەڕی ئەو ڕاپەڕینە سەرانسەرییە بە تایبەت قسەی لە سەر كرا.
لە گەڵ باس كردنی چەند تەوەری دیكە، هەردوولا لە سەر بەردەوام بوون بە پەیوەندی دۆستانە،پێداگریان  کردەوە.


1 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەردانی هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 

سەردانی هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی