تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گۆڤاری تایم ناوی نەرگس محەممەدی خستە نێو لیستی ١٠٠ کەسایەتی کاریگەر 

گۆڤاری تایم ناوی نەرگس محەممەدی خستە نێو لیستی ١٠٠ کەسایەتی کاریگەر 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، گۆڤاری تایم، نەرگس محەممەدی، بەندکراوی سیاسی، چالاکی مەدەنی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ ناساند.
"تایم ١٠٠" لیستێکە کە گۆڤاری تایم لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بڵاوی کردووەتەوە و تێدا کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان دەناسێنێت.
هاتنی ناوی نەرگس محەممەدی لە لیستی ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی تایم لەکاتێکدایە کە خولێکی نوێی توندوتیژیی ڕژیم دژ بە ژنان لە نێوخۆی ئێران دەستی پێکردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا چەندین ڕاپۆرت بڵاو بووەتەوە کە هێزەکانی ڕێژیم کە هەوڵی گرتن یان ڕێگریکردن لەو ژنانەن دژ بە حیجابی زۆری دەوستن.
ساڵی ڕابردوو نەگس محەممەدی بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤدا لەلایەن کۆمیتەی نۆبێلەوە وەک براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەربژێر کرا. بەڵام ناوبرا و بەهۆی زیندانی بوونی نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکەیدا بەشداری بکات و خانەوادەکەی بەشداری ئەو مەراسمە بوون.

12 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گۆڤاری تایم ناوی نەرگس محەممەدی خستە نێو لیستی ١٠٠ کەسایەتی کاریگەر 

گۆڤاری تایم ناوی نەرگس محەممەدی خستە نێو لیستی ١٠٠ کەسایەتی کاریگەر 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی