تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سزا و ئابڵۆقەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران زیاتر دەبن

سزا و ئابڵۆقەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران زیاتر دەبن
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەرۆکی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا ڕایانگەیاند کە بەم زووانە سزای زیاتر بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران دیاری دەکەن و تیشک و سەرنجیان لەسەر پیشەسازیی مووشەکی و درۆنی ڕژیم دەبێ.
لەمبارەیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسە پیداگری لەوە کردەوە: لەگەڵ ئەوەداین سزا بخرێتە سەر هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک کە لە هێرشەکانی حەوتووی ڕابردوودا بەکارهێنراون.
هەر لەم پەیوەندیەدا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای ١٦ کەس و دوو ڕێکخراوی ئاسانکاری بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕژیمی ئێرانی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سزاکانیان بەر ئەو بەشانە دەکەوێت کە بە نوێنەرایەتی سوپای قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاوکارییان کردووە.
شایانی باسە کە لە کاردانەوە بە هێرشی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بەریتانیا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر ١٣ کەس و دامەزراوەی سەر بە ڕێژیمی ئاخوندیدا داناوە.
ئەم گەمارۆیانە بارەگای گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و هێزی دەریایی سپای ترۆریستی پاسدارانی کردۆتە ئامانج.

13 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سزا و ئابڵۆقەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران زیاتر دەبن

سزا و ئابڵۆقەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران زیاتر دەبن

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی