تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رژیمی ئێران

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی رژیم.
سەبارەت بەم هێرشە سی بی ئێس نیوز بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئامریكا کە ناویان نەهێناوە، ڕاپۆرتی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی رژیمی ئێرانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکە سنووردارە. مارتا ڕادیتز، پەیامنێری بەرگری کەناڵی ABC بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی، ڕایگەیاند کە "مووشەکێكی ئیسرائیل بەر شوێنێک لە ئێران کەوتووە".
ئەم بەرپرسە پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە خاڵەکانی سوریە و عێراق کراونەتە ئامانج.
بەپێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەڵمان، هاووڵاتییان لە باکووری ئیسفەهان بەهۆی توندی تەقینەوەکە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە. لەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە ئیسفەهانەوە بڵاوکراونەتەوە، دەنگی ئاگادارکەرەوە دەبیسترێت و بەرگریی ئاسمانی چالاک کراوە. هەروەها لە هەوالەکاندا هاتووە کە چەند خالێکی رژیمی ئێران لە سوریەو عێراق کراونەتە ئامانج، بەڵام هەتا ئێستا پشتراست نەکراونەتەوە. دەسەڵاتدارانی رژیم رایانگەیاندووە کە پەدافەندەکانی رژیم تەنیا بە بینینی چەند درونێکی گومان لێکراو چالاک کراون و تەقەیان کردووە.

12 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رژیمی ئێران

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی