لە درێژەی سەرکوتی بێبەزەییانەی کۆڵبەرە زەحمەتکێشەکانی کوردستان بە دەستی هێزی سەرکوت و ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاكەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێكی کورد بە ناوی "سەیوان دەستەفكەن" خەڵکی شاری مەریوان تەقەی ڕاستەوخۆی لێ کراوەو بەو هۆیەوە کوژراوە.