ترور ئالارم، میدیایەکی ناحکومی ئیسرائیل کە لە بواری هەواڵ و ڕاپۆرت دژ بە ترۆریزم و نیزامی چالاکی دەکات، بە بڵاو کرانی بابەتێک لە پلەتفۆرمی ئیکس نوسیویەتی، کە حکومەتی عەرەبستان ڕایانگەیاندووە کە وڵاتەکەیان بە شانازیەوە بەشێکن لە هاوکاری چەند ملیەتی کە یارمەتی ئیسرائیلیان دا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئاسمانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە.
هەر لەم پەیوەندیەدا بەرپرسێکی عەرەبستان لە لێدوانێکدا لەگەڵ تۆڕی هەوەڵی کان ئیسرائیل وتویەتی که ڕژیمی ئێران بە دانانی پلان بۆ تێکدانی پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، دەستی داوەتە هەڵخراندنی شەڕی غەززە.