پاش ڕاگەیاندنی توندتر کردنی ڕێساکانی حیجابی زۆری لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و سەرکوتی خەڵک بە بیانوی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری، کتێبفرۆشی "ژیرا" کە لەلایەن "ژینا مودەرس گورجی"، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی مافی ژنان بەڕێوە دەچێت، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری و داسەپاوی ڕژیم، لەلایەن بەڕێوەبەری حکومەتی موڵک و ماڵی ڕژیم لە شاری سنەوە داخرا.
ژینا مودەریس گورجی، یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناسراوەکانی شاری سنەیە کە چەندین جار لە لایەن هێزە ترۆریستەکانی ئیتلاعات و دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە بە هۆی چالاکییەکانیەوە بانگهێشت کراوەو گرتوویانەو چەند تۆمەتی ساختەشیان بۆ ساز کردوو. شایانی باسە کە داخستنی کێتبفرۆشی ژیرا لە کاتێکدا بووە کە خاتوو ژیلا بە هۆی چالاکییەکانیەوە بە کەفالەتی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد كراوە.