ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووه کە شاکر بێهروز لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنوسی خۆی پاش ٥ ساڵ بەندکران و تەواوبوونی ماوەی مەحکوومییەتە داسەپاوەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا ئەم سەرچاوە زیادی کردووە کە بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە ورمێ بەو بیانووە کە هێشتا ناوبراو دۆسییەی لە دادگا هەیە، پاش تەواوبوونی ماوەی مەحکومیتە داسەپاوەکەی، ڕێگە بە ئازادکرانی نادات.
شاکر بێهرووز ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی ساختەی بەغی لە ڕێگەی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم و کوشتنی ئەندامێکی سپای ترۆریستی پاسداران گیرا بوو.