تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

‎ وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی دەورەی نایابی ئورووپا بەسەر بەرانبەرەکیدا سەرکەوت

‎ وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی دەورەی نایابی ئورووپا بەسەر بەرانبەرەکیدا سەرکەوت
تێکۆشان

 

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوە، "ئارین ئەنساری"، وەرزشوانی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵكی کرماشان لە کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئورووپا لە وەرزشی کیک بۆکسینگ، لە کێشی ٧٣ کیلۆدا بە سەرکەوتن بەسەر وەرزشکارە هۆلەندییەکە پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکەی بەدەست هێنا.

کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئورووپا لە ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوە (١٣ی ئاوریل)ی ئەمساڵدا لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوون.

‎ئەم وەرزشوانە کوردە تاکوو ئێستا توانیویەتی خەڵاتگەلێکی وەک قارەمانەتیی خولی نایابی ئیالەتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١٩، قارەمانەتیی خولی نایابی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٠، قارەمانەتیی خولی ئیالەتەکانی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٢، قارەمانەتیی خولی نایابی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٣ و قارەمانەتیی خولی نایابی ئورووپا لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست بێنێت.

ئارین ئەنساری لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە و تاکوو ئێستا چەندین پلەی لە کێبڕکێیەکانی کیک بۆکسینگدا لە ئاستی ئەم وڵاتە بەدەست هێناوە.

14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎ وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی دەورەی نایابی ئورووپا بەسەر بەرانبەرەکیدا سەرکەوت

‎ وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی دەورەی نایابی ئورووپا بەسەر بەرانبەرەکیدا سەرکەوت

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی