تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەهمەن نادری سزای غەرامە و بەندکرانی بەسەردا سەپێندر

بەهمەن نادری سزای غەرامە و بەندکرانی بەسەردا سەپێندر
تێکۆشان

 

بەهمەن نادری، هاووڵاتییەکی تەمەن 33 ساڵەی خەڵکی کرماشان لە لایەن دەزگای گەندەڵی  قەزایی ڕژیم ئێرانەوە حوکمی زیندانیکردن و غەرامەکردنی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی گیرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتیتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەهمەن نادری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان، لەم دواییانەدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بەتۆمەتی ساختەی، تەبلیغ دژ بە ڕژیم سزای 6 مانگ زیندان و غەرامەکردنی 8 میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپا.
دانیشتنی تۆمەتەکانی بەهمەن نادری لە 6ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە بێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە کرماشان بەڕێوەچوو.
بەهمەن نادری لە 21ی ڕەزبەری 1402، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە گیرا و دوای هەفتەیەک، بە دانانی بارمتەی 500 میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی ئیجرائاتەکان ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە 8ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادستانی گشتی و شۆڕشی کرماشانەوە بانگهێشت کرا و پاش چەند کاتژمێر لە گیران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەهمەن نادری بە هۆی بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، بە هۆی تەبلیغ دژ بەڕژیم، بە دانانی بارمتەی 400 میلیۆن تمەنی، لە لایەن لقی 4ی دادستانی گشتی و شۆڕشی کرماشانەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنێک لەسەر تۆمەتەکانی بەڕێوەدەچێت.

7 مانگ و 6 ڕۆژ و له‌مه‌وپێش‌

بەهمەن نادری سزای غەرامە و بەندکرانی بەسەردا سەپێندر

بەهمەن نادری سزای غەرامە و بەندکرانی بەسەردا سەپێندر

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی