تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

داواکاری ئیسرائیل لە یەکیەتی ئورووپا بۆ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران

داواکاری ئیسرائیل لە یەکیەتی ئورووپا بۆ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران
تێکۆشان

 

دوابەدوای دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هۆرمۆز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە پێداگری لەسەر ئەوەیکە کەشتییەکە ئاڵای پۆرتەغاڵی لەسەرە، داوای لە یەکیەتی ئوروپا کرد کە سپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە، کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بارهەڵگر لەلایەن سپای ترۆریستی پاسدارانەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس نووسی: 'داوا لە یەکیەتی ئوروپا و جیهانی ئازاد دەکەم سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی بناسێنن و  لەمەوبەدوا ئێران سزا بدەن."
هەواڵدەریی 'ئیرنا' لەبارەی کەشتیی بارهەڵگری "MSC ARIES" کە لەلایەن سپای پاسداران لە گەرووی هۆرمۆز دەستی بەسەردا گیرا، نووسیویەتی: "خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئیسرائیلییە". 
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پێداگری لەوە کردەوە کە کەشتییەکە سەر بە ئەندامێکی یەکیەتی ئورووپایە و لەژێر ئاڵای پۆرتەغاڵ کار دەکات.

1 مانگ و 4 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری ئیسرائیل لە یەکیەتی ئورووپا بۆ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران

داواکاری ئیسرائیل لە یەکیەتی ئورووپا بۆ بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی