بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، وڵاتانی گرووپی 7 بەتێكڕای دەنگیان بە مەحکوم کردنی هێرشەكانی ڕژیمی ئێران و پشتیوانی لە ئیسرائیل دا.
لە راگەیهندراوێكدا وڵاتانی گرووپی ۷ بەتوندی هێرشەكانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل یان مەحکوم کرد و داوا دەكەن هەمووان دانبەخۆیاندابگرن و دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز نەكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی یەكیەتی ئوروپا دەڵێ، تێكڕا وڵاتانی ئەندامی گرووپی ۷ ئەو هێرشانەی ڕژیمی ئێرانیان شەرمەزار كرد و ڕایانگەیاند هێرشەكان بەشێوەیەك بوون پێشتر هێرشی لەو جۆرە نەكراوەتەسەر ئیسرائیل.