تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شەهید زاهیر عوسمانی

یادی سەروەری گەل شەهید زاهیر عوسمانی
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید زاهیر عوسمانی


کوردستان، نیشتمانی گەلی قارمانی کورد و کوردستان دوژمنانی قین لە دڵی ئەو گەلە، کە هەر لە کۆنەوە بە دەستی داگیرکەران دا ڕەش کراوە و تا ئێستا هەر ماوەتەوە.
بەڵام ئەگەر دوژمنان توانیویانە خاکی پیرۆزی کوردستان دابەشکەن و بە زۆر دەستی بە سەرا بگرن و بە خەیاڵی خاوی خۆیان ڕق و قینی لە مێژینەی خۆیان بە سەر ئەو گەلە بەش خوراوەدا بڕێژن، دەبێ باش بزانن گەلی قارەمانی و لە خۆ بردویی کورد هەرگیز و هەرگیز لە تاوانی زۆرداران و داگیرکەرانی نیشتمان نابوورێ. 
هەر وەک لاپەڕەکانی مێژوی ئەو گەلە نیشانیداوە هەموو لاپەڕەیێکی پڕ لە خەبات و تێکۆشانە و پڕ لە ئازایەتی و هەستی نیشتمان پەروەرییە.
لەمە بە دوواش لاپەڕەکانی زێرینی مێژوەکەی خۆی ئاوا بەڵکو جوانتر لەوەش بە خەباتی بێوچان و ڕژانی خوێنی سور و گەشی بەسەر ئەولاپەڕانەدا دەڕازنێتەوەو هەتا هەتایە دەست لە تێکۆشانی خۆی هەڵناگرێ، ناسرەوێ تا ڕزگاری بە دیاری نەهێنێ و هەر بۆیە لە پێناویدا خوین دەبەخشێ و دەستە دەستە شەهیدانی سور خەڵات پێشکەشی ئەو نیشتیمانە دەکا.
بێ گومان داری ئازادی دەبێ بە خوێن ئاودرێ و لە ڕاستی دا ئەوە بەڵێنی هەموو قارمانێکی کورد پەروەرە و هەموو پێشمەڕگەیێکی دڵسوزی ئەو گەلەو ئەو خاکە پیرۆزەیە کە لە پێناوی ئازادی دا گیانی پاک و پیرۆزی خۆی بکا بە دیاری بێ بایەخ و بە دوژمنانی ئازادی و گەلەکەی بسەلمێنێ کە مافی ڕەوای خۆی و گەلەکەی دەستێنێ و تا وەدێهێنانی ئەو مافە ڕەوایە وەک چیا لە بەرانبەر دوژمنان و داگیرکەراندا ڕادەوەستێ و دەربەستی دانی خوێن و گیانی شیرینی نیە تا وەدی هێنانی ئاواتە مێژووییەکەی.
لێرە یادێک دەکەین لە هاوسەنگەری  شەهید شۆڕە سواری گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد، شەهید کاک زاهیری عوسمانی کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی ساوان. 
کاک زاهیر لە ساڵی ۱۳٤٥ لە دایک بووە،
هەر لە سەرەتای ژیانیەوە لەگەڵ نەداری و بێبەشی دەستەویەخە بوو، گەلێک تاڵی و مەینەتی کێشاوە.
شەهید زاهیر لە ساڵی ۱۳٥۹ بە شانازییەوە هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات.
ژیانی شەهید زاهیر پڕ لە شانازی و کەرامەت و سەربەرزی بوو. 
قارەمانیەتی لە شەڕەکانی مەڵبەندی بانە و سەقز و بۆکان و سەردەشت و خانێ، نمونەی لێهاتوی و ئازایەتی و لە خۆبردویی ئەو شەهیدە نەمرە بوون.
زمان شیرین و هەروەها ڕاستی و دروستی ئەو لە کارەکانی دا ببوە سەرمەشق و ڕێنوێنی هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەی و هاوسەنگەرانی و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکان بوو.
شەهید زاهیر لە ١٣٦١/١/٢٧دا لە گوندی داربڕانی میراوەی سەردەشت بە گوللەی دوژمنانی ئازادی و ئینسانیەت پێکراو بە هەزاران ئاوات و ئارەزوەوە شەرەف و مەردایەتی و کوردایەتی بۆ هاوسەنگەرانی بە جێهێشت و ماڵ ئاوایی کرد و بە دوژمنانی گەل و نیشتمانی سەلماند کە گەلی کورد خاوەنی ڕۆڵەی بە جەرگ و بە بڕشتە کە بە خوینی پاکی خۆیان لاپەڕەکانی مێژویی گەلەکەیان دەڕازێننەوە و دوژمنانی دەتاسێنن.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدە و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی نیشتمان
مردن و سەر شۆڕی بۆ کۆنە پەرستان

7 مانگ و 8 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید زاهیر عوسمانی

یادی سەروەری گەل شەهید زاهیر عوسمانی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی