لە درێژەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم بۆ سەرکوتی کۆڵبەرە زەحمەتکێشەکانی کوردستان، شەوی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سنووری بسامی سەقز، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر كرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی «ئومید سەیدی» کوژرا و پاش ٨ سەعات گەڕانی خەڵک، تەرمەكەی دۆزرایەوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاكەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێك بە ناوی "مێهرداد عەبدوڵڵازادە"، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "مارەغان"ی سەردەشت، لە لایەن ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەی لێکرا و لە بەرزاییەکەوە کەوتە خوارەوە و کوژراوە.