تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 
دەنگی خەباتی کوردستان

ئاتێنا فەرقدانی کاریکاتێریست کە ساڵی ڕابردوو گیرابوو و پێشتر سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لە تاران گیرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین.
 بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1403  ئاتێنا فەرقدانی کاریکاتێریست و چالاکی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە توندوتیژی گیرا.
 محەممەد موقیمی، پارێزەری خاتوو ئاتێنا فەرقدانی لە هەژماری ئێکسی خۆی نووسیویەتی: ئەو بارمتەی قبوڵ نەکردووە کە وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گیرانی ئارەزوومەندانە دەرچووە، بۆیە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی شاری ڕەی قەرچەک وەرامین.
 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خاتوو ئاتێنا لە 17ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای بانگهێشت کردنی بۆ لقی لێپرسینەوەی گەندەڵی قەزایی 33ی تاران گیرابوو.
 هەروەها خاتوو ئاتێنا  لە مانگی خەرمانانی ساڵی 1393 گیرا و بە تۆمەتی ساختەی سووکایەتیکردن بە خامنەیی جەلاد، سزای 12 ساڵ و 9 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.  دواجار ئەم سزایە لە دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە

7 مانگ و 6 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی