تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممە ۲۵ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، لە شارە جیاکانی کوردستان و ئێران، بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی ڕەوشت، هەوڵی سەرکوتی ئەو ژن و کچانەیان داوە کە حیجابی زۆریان ڕەچاو نەکردوه.
لە پارێزگای سنه بۆ هێنانەوەی دووبارەی پولیسی سەرکوتکەری گەشتی ئێرشاد بۆ نێو شەقامەکانی کوردستان، له چەند شەقامی ئەو شارە وەک پارکی ئێستقلال و هەروەها بەردەم بانتا ئابیدەر هێزە بەکرێگیراوەكان و خوێنمژانی ڕژیم جێگیر کرابوون. هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەک دا دەردەکەوێت کە بەکرێگیراوانی حکوومەت هەوڵی سەپاندنی حیجابی زۆری یان لە فەلەكەی یەکەمی تاران پارس دەدەن و ژنان بە لێدان و توندوتیژییەوە دەگرن. هەروەها هەندێک ڕاپۆرت باس لە تێكهەڵچوونی خەڵك لەگەڵ گەشتی سەركوتكەر لە ڕەشت كە بەهۆی حیجابی زۆریەوه ئازاری خەڵک ئەدەن. لە کرماشان، بەشێک لە ئەفسەرانی سەرکوتکەری پۆلیس ویستیان ژنێک لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵام خەڵکەکە کۆبوونەوە و نەیانهێشت لە بردنی ئەو خاتوونە سەرکەوتوو بن

1 مانگ و 5 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی