تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هێرشی دوولایەنەی ڕژیم ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل

هێرشی دوولایەنەی ڕژیم ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل
دەنگی خەباتی کوردستان

خەباتمێدیا: شەممە شەو ۲۵ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ناوخۆی وڵات و بە بەزاندنی سنوری ئاسمانی هەرێمی کوردستانەوه بە زیاتر لە ۲۰۰ درۆن و موشەکی کروز و بالستیک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. 
ئەم هێرشە وەک پێشتر ڕاگەیندرابوو، لە ژێر ناوی تۆڵەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ کوشتنی فەرماندە بکرێگیراوەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە کونسولخانەی ڕژیم لە سوریە کراوە.
هاوکات تاقمی ترۆریستی حیزبوڵڵا لە لوبنانەوه هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر ئیسرائیل، کە ئەم هێرشانە لەلایەن ئیسرائیل و لە ڕێگەی گۆنبەدی ئاسنینی سپای ئیسرائیل تێکشکاون.
پاش ئەم هێرشانە، نوێنەری ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ڕژیم بۆ ئیسرائیل کۆتایی پێی هاتووه.
بەپێی هەندێک ڤیدیو و ڕاپۆرتی بڵاو کراو، خەڵکی ناوخۆی وڵات پاش دەستپێکی ئەو هێرشانە، هەتا نزیک بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶ی خاکەلێوە، لە ڕیزێکی دوور و درێژدا هەوڵی گرتنی بەنزین و خزنی مەوادی خوراکی یان داوە.
نێتانیاهو، هاکاری،گالانت، سەرۆک کۆمار، وتەبێژ و وەزیری دیفاعی ئیسرائیل پاش ئەم هێرشە ڕایانگەیاند کە بە توندی وڵامی ئەو هێرشانە ئەدرێتەوە. شایانی باسە کە بایدن لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ئامریکا کۆبوونەوەو ڕایانگەیاند کە ئامادەکاری پێویست بۆ بەرگری لە هاوبەشەکانیان دەکەن. لەلایەکی دیکەوه، ریشی سوناک ئەو هیرشەی مەحکوم کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕی.
شایانی وتنە کە ئەو هێرشەی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل تەنیا توانی زیانێکی زۆرتر بە ئابوری وڵاتی ئێران بگەینێت و فشارەکان بۆ سەر خەڵک زۆرتر بکاتەوەو جگە لەوەش هیچ قازانجی بۆ خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران نەبووە.

1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دوولایەنەی ڕژیم ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل

هێرشی دوولایەنەی ڕژیم ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی