بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاردانەوە بە ڕەفتارەكانی سپای پاسداران لە ئەفریقا ڕایگەیاند، ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە کە فشار بخەنە سەر ڕژیمی ئاخۆندی ئێران بۆ ئەوەی نەچێتە ناو شەڕی سوودانەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ڕژیمی ئێران بە ناردنی درۆنی شەڕکەر بۆ سپای سوودان لە شەڕی لەگەڵ میلیشیا دژە حکومەتەکانی ناسراو بە "هێزی پشتیوانی خێرا"، یارمەتی سپای سودان دەدات.