بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سامان ئۆوەیسی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، تەمەن ٢١ ساڵ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگهێشتی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسدارانی ئەم شارە، گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتە ساختەكان و شوێنی ئەم هاووڵاتییە نییە.