تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سزادانی چەند ناوەندێکی چینی و ڕووسی بەهۆی هاوكاری لەگەڵ ڕژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکا

سزادانی چەند ناوەندێکی چینی و ڕووسی بەهۆی هاوكاری لەگەڵ ڕژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکا
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە یازدە ناوەندی نوێ، لەوانە ٩ کۆمپانیای ڕووسی و چینی، بەهۆی پەیوەندییان بە بەرنامە درۆنیەکانی ڕژیمی ئێران و ڕووسیە، و هەروەها دابینکردنی ئامێری تایبەت بە ژیری دەستکرد کە لە ئەرتەشی چین بەکار دەهێنرێن بە لیستی ڕەشی هەناردەکردنی وەزارەتی بازرگانیی وڵاتەکەی زیاد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز، بە پشتبەستن بە پێگەی فەرمی ئەمریکا، کۆمپانیایەکی چینی بەهۆی پاڵپشتیکردن لە ئەرتەشی ڕووسیە لە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و کۆمپانیایەکی دیکەی چینیش وەک بەشێک لە تۆڕی دابینکردنی پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆمپانیایەکی ڕژیمی ئێران، خراونەتە نێو لیستی ڕەشی هەناردەکردنی ئەمریکاوە.
ئەو پارچانە بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد، کە ڕژیمی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها لە شەڕی ڕووسیه دژی ئۆکراین کەڵکیان لێ وەردەگرێ بەکار دێن.

1 مانگ و 7 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سزادانی چەند ناوەندێکی چینی و ڕووسی بەهۆی هاوكاری لەگەڵ ڕژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکا

سزادانی چەند ناوەندێکی چینی و ڕووسی بەهۆی هاوكاری لەگەڵ ڕژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی