تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سێنتکام یازدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستە خوارەوە

سێنتکام یازدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستە خوارەوە
تێکۆشان

سێنتکام، بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕایگەیاند کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی کە لە لایەن ڕژیمی ئێران پاڵپشتی دەکران لەنێو بردووە، هەروەها هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیكەشیان پێش ئۆپەراسیۆنەکە لەنێو بردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سێنتكام، حوسییەکان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەرەو کەنداوی عەدەن و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیكەیان بەرەو دەریای سوور هەڵداوە و هەرسێکیان بەبێ ئەوەی زیان بەر کەشتیەکان بەگەیەنن لەئاسماندا تەقینەوە و لەنێو چوون.
هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی ئامریکا ڕایگەیاند پێش هەڵدانیان هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن لەنێو بردووە.سێنتکام ڕایگەیاندووە کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە هەڕەشەیەکی نزیک بوون بۆ سەر کەشتییە بازرگانییە و کەشتییە جەنگییەکانی ئامریکا و هاوپەیمانان

1 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێنتکام یازدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستە خوارەوە

سێنتکام یازدە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستە خوارەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی