تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئەگەری هێرشی مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە

ئەگەری هێرشی مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە
تێکۆشان

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ له زاری چەند سەرچاوەیەکی زانیار، ڕایانگەیاند کە هێرشی مووشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە ڕاستەوخۆ یان میلیشیاکانی سەر بەو ڕژیمە بۆ سەر ئامانجە سەربازی و حکوومەتییەکان لە ئیسرائیل هەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان کە داوایان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە کە ئەگەری هێرشێک، بە بەکارهێنانی مووشەکی وردبینی بەرز، ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبدات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەتا ئێستا ئیسرائیل ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆ بە دەیان جار هێرشی کردۆتە سەر ڕژیم و میلیشیا ترۆریستەکانی سەر بەو ڕژیمەو دەیان کەسی لە مۆرە گرنگەکانی ئەو دەسەڵاتە کوشتوە، بەڵام ڕژیمی ئێران تەنیا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات. 
شایانی باسە کە ئانتۆنی بلینکەن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یوئاف گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پێداگری لە پشتیوانیی ئامریکا لە ئیسرائیل لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران کردەوە .
بلینکەن ئاماژەی بەوەدا کە ئامریکا لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەکی ڕژیم و گرووپە چەکدارەکانی، لە پاڵ ئیسرائیل دەوەستێتەوە

1 مانگ و 9 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەگەری هێرشی مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە

ئەگەری هێرشی مووشەکی ڕژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەیە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی