عەلی شەریفزادە ئەردەکانی یاسازان و پارێزەر لە هەژماری ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی; دانیشتنی دادگای ماشەڵڵا کەرمی لە ٤ی بانەمەڕ لە لقی دووی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە کەرەج بەڕێوەدەچێت.
ئەم پارێزەرە لە درێژەدا باسی لە دژایەتی سیستەمی گەندەڵی قەزایی و ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران بۆ گۆڕینی فەرمانی گرتنی کاتی و بۆ ئازادکردنی كاتی ناوبراو كردووە.بە پێی ڕاپۆرتە پێشوو، ئەو تۆمەتانەی کە لە خراونەتە پاڵ ماشەڵڵا کەرەمی، بریتین لە "كۆبوونەوە و چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژ بە ڕژیم.
ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی لاوی لەسێدارەدراو محەممەد مێهدی (کۆمار) کەرەمی، ڕۆژی ۳۱ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەکرێگیراوانی وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کەرەج گیراو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی خانەوادەکەی، لەنێویاندا مۆبایلەکانیان، دەستیان بەسەردا گیرابوو.