ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاكەلێوە لە کاتی هێرشی کەسانی نەناسراو لە شاری ئەلمەیادین لە سووریە، هەشت ئەندامی سپای ترۆریستی پاسداران بە چەقۆ لە بارەگاکەیان سەریان بڕاوە.
ئەم میدیا هەواڵییە کە بنکەکەی لە لەندەنە، ئەو هێرشەی ئەم دواییەی بە دووەم هێرشی لەو شێوەیە لە ماوەی کەمتر لە چل و هەشت سەعات لە ناوچەی ئەلمەیادین لە سووریە باس كردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوی ئەو ئەندامانەی سپای ترۆریستی پاسداران لەبەردەستدا نییە و هیچ گرووپێک بەرپرسیارەتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.