تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

وریایی پێی دانی ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشی ڕژیمی ئێران

وریایی پێی دانی ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشی ڕژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەمە 
٢٢ی خاکەلێوە لە کاردانەوە بە قسەکانی عەلی خامنەیی ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕژیمی ئێران ڕاستەوخۆ لە خاکی خۆیەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، هێرش بۆ سەر ئەو ڕژیمە لە خاکی ئێرانی لێ دەکەوێتەوە.
ئیسرائیل کاتز، چەند سەعاتێک پاش قسەکانی خامنەیی ڕیبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئێران، لە پەیامێکدا بە زمانی فارسی لە هەژماری ئیکسی خۆیدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی خامنەیی نووسی: ئەگەر ڕژیمی  ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرش بکات، کاردانەوەی ئیسرائیل هێرشکردنە سەر ئەو ڕژیمە لە خاکی ئێران دەبێت.
چەند سەعاتێک پێش ئەم پەیامەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، عەلی خامنەیی لە وتارەکەی بۆ جێژنی ڕەمەزان لە تاران بۆ جارێکی تر هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر کونسولخانە بە مانای هێرش بۆ سەر خاکی وڵاتێکە و بە وتەی خۆی ئیسرائیل دەبێت "تەمێ" بکرێت.
پاش کوشتنی فەرماندە بەکرێگیراوەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دەمیشق، خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ خانەوادەی کوژراوەکانی هێرشەکە، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کردبوو.

1 مانگ و 9 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وریایی پێی دانی ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشی ڕژیمی ئێران

وریایی پێی دانی ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشی ڕژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی