تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان
دەنگی خەباتی کوردستان

هاونیشتمانیانی موسڵمانی كوردستان!

خاوەن باوەڕانی ئیسلام لە ئێران!

بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان و كۆتایی هاتنی مانگێك  عیبادەت و ڕۆژوو گرتن ، گەرمترین پیرۆز بایی پێشكەش بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان و ئێران و سەرانسەری جیهان دەكەم،بەو هۆمێدەی  ئاشتی، ئازادی، خۆشی و كامەرانی بە سەر گەلی كورد و گەلانی ستەملێكراوی ئێران و كۆمەڵگەی جیهاندا جێگیر بێ و كۆتایی بە ستەم ، تاوانكاری، جەنگ و ماڵوێرانی لە ئێران و  سەرانسەری جیهاندا بێت.

هاونیشتمانیانی بەڕێز!

هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات!

بە پێویستم زانی لە گەڵ پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان ئەو پەیامە دووپات بكەمەوە كە سازمانی خەبات ئەركی سەرەكی دژایەتی دەسەڵاتە ستەمگەرەكان و بە تایبەت ڕژیمی مەزهەبی ئاخوندی یەو هەروەها ئامانجی ڕزگاریی گەلی كوردو هاتنە دیی عەداڵەتی كۆمەڵایەتیە. سازمانی خەبات  بۆ هێنانە دیی دیموكڕاسی و حەوانەوەی خاوەن باوەڕە جیاجیاكان لە كوردستان دا بە گرینگ و بۆ جێگیر بوونی دیموكراسی دەزانێ‌ و لە پێناو هاتنە دیی ئەو ئامانجە گەورەیە تێدەكۆشێ‌.
هەر لەو سۆنگەوە داوا تێكۆشەرانی ڕێبازی سازمانی خەبات دەكەم لە پێناو هاتنە دیی  ئەو ئامانج و ئەركە سەرەكی و بنەڕەتیانە تێبكۆشن وەك هەمیشە خۆیان لە كاری لاوەكی و بێ‌ بنەماو ناپێویست بپارێزن، بە تایبەت لە دنیای مەجازیدا وەك هەمیشە خۆیان لە ووشەی نەشیاو باسی نەشیاو بێ‌ ڕێزی بپارێزن

داوا لە هاونیشتمانیانی هێژا دەكەم وەك هەموو جێژن و بۆنەكانی دیكە، لە ڕۆژانی جێژنی ڕەمەزان دا  سەردانی خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگرو سەرگۆری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی كوردستان بكەن و بە پێكەوە بوون هاودەنگی لە جێژنی ڕەمەزاندا، یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی یان، بۆ دژایەتی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی نیشان بدەن.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
21 ی خاكەلێوەی 1403 كۆچی خۆری

7 مانگ و 11 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی