تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

 پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە
ئارێز

بابه‌شێخ حسینی، سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی ١٠ ی خاکه‌لێوه‌ و یادی ٧٥مین شه‌هاده‌تی پێشه‌وا قازی محمه‌د و هاوڕێیانی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌. ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م شێوەیە:

10ی خاکەلێوە یادی 75 مین ساڵرۆژی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بەڕێز بێ‌
دەیان ڕۆژی دیار لەمێژووی گەلی کورددا هەن کە دەرخەری کارەسات و دەرخەری ستەمی دژمنی قین لە دڵو ناپەسەندو دزێو دڵڕەشە.ئەو ڕۆژانەی کە بیرهێنانەوەیان ئازار هێنەرو تاسەباری و لێوبەبارین.
بەڵێ‌ 10 ی خاکەلێوە یەکێکە لەو ڕۆژە پڕ له‌‌‌ ئازارانە بۆ نەتەوەی کورد،‌کە هەم دەرخەری دڕندەیی و حەق نەبیستی و شەڕەنگێزی و غەدداری دژمن و هەمیش دەرخەری خەیانەتی نیشتمان فرۆشی ژمارەیەک بە ناو کورد بوو، کە بە داخەوە تا ئێستاش و لە دوای 75 ساڵ خائینان و خۆفرۆشان بەردەوامن لە خەیانەتکاری لە ناو گەلی کۆمەڵگەی کوردەواریدا.
هەروەها ئیعدامی قازی محەممەد و هاوڕێیانی هەڵگری پەیامی خۆراگری و مل کەچ نەکردن بۆ دژمنی دڵ پڕ لە قین و دەرخەری ئازایەتی و نەبەردیی و کۆڵ نەدانە تا دوا هەناسە.
به‌‌‌ڵێ‌ 10ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ ئەو رۆژەیه‌‌‌ کە پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و حەمە حسین خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەیفی قازی لەدوای بە ناڕەوایی مەحکوم بوونیان بە ئێعدام لە دوو جەلەسە و دانیشتنی دادگای فەرمایشی،تەنیا لە بەر کورد بوونیان،بە داخەوە بە دەستی دژمنانی کورد و حکومەتی حەمەڕەزا شا لە چوارچرای مەهاباد لە سێدارە دران. بە ئێعدامی سەرۆک کۆماری کورد قازی محەممەد، دوژمن بە خەیاڵی خاوی، کۆتایی بە هەوڵی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی دەهێنێ، بەڵام لە حەقیقەت دا ئیعدامی ئەو سەروەرانە نەتەنیا گەلەکەمانی لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافە رەوا نەتەوەییەکانی چاوترسین و سارد نەکردەوە، بەڵکوو ئەو رووداوە لە قوڵایی زامی لە کیس چوونی پێشەوا و هاورێیانی پەیامێکی گرینگی گەیاندە خەڵکی کوردستان کە سەروەران لە بەرانبەر ستەم و شکەنجە سەریان نەوی نەکردو گیانبازی وشەهادەتیان هەڵبژارد.
بێگومان ناو و یاد و پەیامی ئەو تێکۆشەرانە بۆ هەتاهەتاییە بە زیندوویی ده‌‌‌مێنێتەوەو هەروەها وانەی خۆراگری و نەسرەوتنیان تا سەرکەوتن بە گوێی نەتەوەکەماندا داو بە گیان بازیان و شەهادەتیان ئەو پەیامەیان پێداین کە بە بەڵێنی دژمنانی نیشتمان و دژمنانی گەل باوەڕ نەکەین. پەیامێک کە دەبێ‌ دەرسی لێ‌ وەرگرین و لێوەی فێر بین کە دڵخۆش کردن بە پێکەنینی دژمن و هەوڵ بۆ دانوستان لە گەڵ دەسەلاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران پێچەوانەی ڕێنۆێنی وانەو دەرسەکانە کە دەبێ‌ و دەبوو لە پێشەوای فێری بین.
بابەشێخ حوسەینی
10 ی خاکەلێوەی 1401 کۆچی خۆری


2 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

پەیامی ڕێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی خاکەلێوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی