تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ

گرتنی ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوە، دکتور ئیرەج محەمەدزادە، ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەی کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیم لە ئەو شارە بانگ کراوە، لەلایەن سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژنامەنووس چالاکانی ڕاگەیاندنە کە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لەیەکێک لە زانکۆکانی تارانە، دوای گرتنی بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی سەر بە ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی شاری کرماشان گواسترایەوە.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیاریی ورد و دروست لەسەر هۆی گرتن، تۆمەتی ساخته و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.

1 مانگ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ

گرتنی ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی