تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ئیسماعیلی سولەیمانزادە

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ئیسماعیلی سولەیمانزادە
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید كاك ئیسماعیلی سولەیمانزادە


گەلانی ستەم لێكراو، ژێر دەستی زۆردارانن و چەوساوەی ستەمكارانن. 
دەسەڵاتدارانی بێ بەزەیی بوونە دەریالوش و بە هیچ شتێك تێر نابن. گەلان تاڵان دەكەن و وڵات دەگرنە ژێر دەست و سەروەت و سامانیان ڕاماڵ دەكەن. دەسەڵاتداران هەموو ئەوە كردەوەیانەو هەموویان بە یەكتری دەڵێن (نەمن دەنگ ونە تۆ دەنگ) پشتیان لە یەكتری كردووە دەمیان ژاندۆتە كەلاكی بێ چارەو بێ دەسەڵاتان. ئەوەی كەوت كەس نییە دەستی بگرێ و سەری ژێر خۆی كەوێ كەس نییە ڕاستی كاتەوە، كەس بە هاواری لێقەوماوان نایێ و كەس لەسەر هەژاران هەڵ ناقڕێ. هەژار و ژێر چەپۆكەكان دەبێ بۆ خۆیان فریای خۆیان بكەون و خۆیان لە هاواری یەكتر بێن. گەلانی ژێر چەپۆكی ژێر دەست هەر خۆیانن كە خۆیان ڕزگار دەكەن هەر دەبێت خۆیان ڕاپەڕن و باری گرانی زۆرداران لەسەر خۆیان لابەن و ئازادی و سەربەخۆیی و كامەرانی و شادی بۆ خۆیان پێك بێنن. گەلی كوردی لێقەوماوی خاك دابەشكراوی حەق فەوتاو، وەك هەموو لێقەوماوانی تری جیهان دەبێ خۆی فریای خۆی كەوێ. دەبێ كوردی لێقەوماوی خاك دابەشكراو خۆی تاو داتە خەبات و بەربەرەكانێی زۆردارو داگیركەران. كارگەرو ڕەنجدەرو جوتیاری كورد، زیاتر لە هەموو كەس هەست بە ستەم دەكەن و خەبات و تێكۆشان بە ئەركی سەرشانیان دادەنێن، دەبینن كە ڕێبازی سازمانی خەبات چونكە ڕێبازی كوردایەتیە، بۆتە جێگەو پێگەی هەژاران و ڕەنجدەران لە هەموو لایەكەوە لێی ئاڵاون و دێنە ڕیزیەوە. دەبینێ كاروانی شەهیدان كاروانی هەژار و چەوساوانە بەرەو بەهەشت و ڕەزای خودا ڕێ دەكەون.
فیداكاری و لە خۆبردوویی ئەوانە بێ وێنەیە. چونكە چاك ئیمانیان بە پێویستی و زەرورەتی خەبات هەیە و ئەوان چاك دەزانن كە چەوساوەیی گەلی كورد بە دەست بێگانەی داگیركەر بۆتە هۆی دواكەتن و ڕۆح شكاوی ئەو گەلەو گەشەی لە دڵیان نەهێشتووە. هەر شەهیدێكی سازمانی خەبات دەیگری نمونەی ئازایی و قارەمانییە چونكە تا ئیمان پتەوتر بێت بە خەبات، داخ لە ستەمگەر زۆرتر دەبێ. تێكۆشان و خۆ بەختكردن و فیداكاری زیاتر دەبێ. 
بەبە ! چەند پیرۆزە یادی شەهیدە بەنرخەكان كە لای خەڵك سەربەرزن. گوڵی مەجلیس یادی سەروەری ئەمڕۆمان , ئیسماعیل سلێمانزادەی ساردە كۆستانیە.
ئیسماعیل لە بنەماڵەیەكی كاسب و بەخۆوە ژیودا لە دایك بووەو تەمەنی خۆی لە سەرەتای مێر منداڵیەوە هەتا كاتی شۆڕشی كوردستان بە ڕەنج و هەوڵی خۆی و زەحمەتی زۆر بۆ پەیدا كردنی بژیوی گوزەراندووە. پاشان ئەركی پەیداكردنی بژیوی خاوخێزانێكی زۆری بەئەستۆوە بووە. لەگەڵ ئەوەش دا كە ژیانی خاو خێزانێكی زۆری بە ئەستۆوە بووە هەستی نەتەوایەتی و باوەڕ بە خەبات و تێكۆشانی گەلەكەی و داخ لە ستەمگەران و داگیركەرانی كوردستان هانی دا كە لە خەباتی پیرۆزی كوردستان هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتیەوە. 
لە سەرەتای ساڵی ٥٩ دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتی لە سازمانی خەبات داو زۆر بە دڵسۆزی و لێ بوردووییەوە لە خەباتی حەقخوازانەی گەلەكەمان بەشداری كرد. تا لە ڕۆژی ١٦ی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٦١ دا لە گوندی یەكشەوە لە پشتی بۆكان لەگەڵ شەش هەڤاڵی تێكۆشەر، شەش برای كوردپەروەر و بەنرخ كە سەردەستەی شەهادەتیان مامۆستا عەبدوڵا ئارام ناسراو بە وریا بوو. شەهید ئیسماعیل لە پلەی بەرپرسیارەتی نیزامی دا شەهیدبوو، بوو بە یەكێك لە حەوت ئەستێرەی پڕشنگ داری ئاسمانی خەبات و بەڕێز و بە سەر لە هەندایەكی لە گۆڕستانی گوندی ئەحمەد ئاوا  لە پەنای یەك دا نێژران.          

        
 
شەهیدان نامرن سمبوڵی ئازادین شاخی سەر بەرز و فەخری میللەتن
(پەژار)

 

7 مانگ و 18 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ئیسماعیلی سولەیمانزادە

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ئیسماعیلی سولەیمانزادە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی