تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

یادی شەهید حسێن ساحیب نەزە

یادی شەهید حسێن ساحیب نەزە
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران


یادی شەهید حسێن ساحیب نەزە
بەبڕشتترین چینی شۆڕشگێڕ کە لە هەموو قۆناغەکانی خەبات دا بەشی فیداکاری لە خۆ گرتوەو دەوری بنەڕەتی و سەرەکی بینیوە، چینی چەوساوەو زەحمەتکێش بوە. چەوساوەو زەحمەتکێشەکان بە ئارەقی ناو چاوەنیان پێچکەی ڕەوڕەوەی شۆڕشیان چەرخاندوەو بە باسکی بەهێزیان نەیانهێشتووە هیچ داگیرکەرێک کۆسپی بخاتە سەر ڕێ. ئەو ڕەو ڕەوەوە ئەگەر کرابێتە هێزی یەکگرتوی ئەو چینە، قایم و لەشکان نەهاتوو بووە كۆسپەكانی لە بەین بردوەو ڕای ماڵیوە و ڕێگەی ڕەوتەکەی پاک کردۆتەوە. شەهید حسێن ساحێب نەزەر، بەنەزەر نمونەی زەحمەتکێشێکی شۆڕشگێڕ بوو. 
کە ئاسەواری نەسرەوتن تا سەرکەوتن لە قەڵافەتی پیاوانەیدا ڕەنگی دەداوە. شەهید حسێن لە کڵی نەداری و هەژاری و ئاوارەیی هاتبووە دەر، دەرسی خۆڕاگری و مقاومەتی لە درێژەی ژیانی خۆیدا دەخوێندەوە. شەهید حسێن ساحێب نەزەر کوڕی مام فەتحوڵا خەڵکی جاندارانی ناوچەی سەردەشت بوو، کەند و کۆسپەکانی ژیانی پاڵیان پێوە ناو بە کوردستاندا سوڕاندیانەوە، خانەوادەی شەهید حسێن گوندەکانی ناوچەی بۆکان و شاری بۆکانیش گەڕان و شەرەفی کوردانەی لە خانەوادەکەیدا گوڵی کردبوو، شەهید حسێن نمونەی ئەو هەستە پاکە بوو. 
لە ساڵی ۱۳۵۸ دا کە ئاگری دژمن سوتێنی شۆڕشی کوردستان مەزاری داگیرکەرانی گرتەوە و شاڵاوی گڕی خەبات ئاتەکی تاوانبار دەسەڵاتداری رژیمی ئاخوندی ئێرانی هەڵقرچاند، شەهید حسێن چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی لە ریزەكانی سازمانی خەبات لە شان کرد، لە ماوەی سێ ساڵ پێشمەرگایەتیدا توانی ئەمەکی خۆی بۆ کوردستان بداتەوە و لە بەجێ هێنانی گەورەترین ئەرکی خوێدا، کە بەگژدا چونەوەی هەموو چەشنە ستەم و هەموو ستەم گەریێکە، سەرکەوتوانە هەڵدەسووڕا. شەهید حسێن نزیک بە چل ساڵ ژیانی سەربەرزانەی کرد و لە کۆتایی دا لە دێی یەک شەوەی ناوچەی فەیزوڵابەگی بۆکان لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە دژی هێزەکانی ڕژیم و ولایەتی فەقیەی خومەینی لەگەڵ شەش برای هاوسەنگەر و هاو باوەڕی شەهید بوو.

 
هەزار سڵاو لە گیانی شەهیدانی یەکشەوەو تێكڕای شەهیدە قارەمانەكانی ڕێبازی سازمانی خەبات

 

8 مانگ و 3 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی شەهید حسێن ساحیب نەزە

یادی شەهید حسێن ساحیب نەزە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی