تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

مانگرتنی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤین

مانگرتنی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤین
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان،سپیدە قولیان زیندانی سیاسی زیندانی کراو لە گرتووخانەی ناوەندی ئێڤین لەتاران، لە ڕۆژی چوار شەممە 15ی خاکەلێوەی 1402ی هەتاوی، لەناڕەزایەتی بە دوور خستنەوەی خۆی، سەعید مەدەنی و باقی گیراوانی سیاسی دوور خراوە، دەستی مانی لەخواردن گرتووە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، سپیدە قلیان خوازیاری گواستنەوەی بۆ ئەو شارەی تیایدا دەژی بووە.
بەپی نووسینی نامەیەکی خاتوو سپیدە کە لە هەندێک لە سەرچاوە هواڵیەکان بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە، زۆر جار ئاماژەی بە دۆخی دوورخستنەوەی بۆ زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران کردووە.
 ناوبراو لەم نامەیەدا کە بە تەوەری دەربەدەری لە زیندانەکانی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە، باسی لە دۆخی سەختی خۆی و خانەوادەکەی کردووە و دەڵێت: ساڵانێکی زۆرە لە دەربەدەریدا بووم، لەم ساڵانەدا هەموو شتێکم کردووە بۆ لابردنی ئەم ڕستەیە؛ نووسینی نامە، دانوستان، ناکۆکی، دانیشتن، مانگرتن.من وتوومە کە ژیان و نانی خێزانەکەم لە مەترسیدایە، سەفەرکردن بە هەزاران کیلۆمەتر هەموو هەفتەیەک سەخت و دژوارە، بەڵام هەر جارێک لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە، بۆم ڕوون دەبێتەوە کە قسەکانی نوێنەری زیندانەکان لە زیندانی بوشێهر ڕاست بوو کە وتی تەرمەکەت دەگەڕێتەوە بۆ خوزستان.
 ئەم زیندانییە سیاسییە، لە خەرمانانی  1402، لە لایەن لقی 1207ی بێدادگای تاوانکاری کۆمەڵگەی گەندەڵی قەزایی کەچوویی ڕژیم لە تاران بە تۆمەتی ساختەی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری و پێداگری لەسەر ئەنجامدانی تاوان لە دانیشتنەکانی دادگا یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن، بە ڕۆژانی پێشووشەوە سزای بەسەردا سەپێندرا.  ئەم دۆسیەیە بە سکاڵای ئامینە سادات زەبیحپوور، مۆرەیەکی سیخوڕ و بەکرێگیراو لە ژێر ناوی پەیامنێری ڕژیم لە دژی خاتووسپیدە کرایەوە.
 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە مانگی گوڵانی هەمان ساڵدا، خاتوو سپیدە بە تۆمەتی ساختەی، سووکایەتیکردن بە خامنەیی جەلاد، لەلایەن لقی 26ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران دوو ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێندرا، کە دواتر لە لایەن لقی 36ی بێدادگای بەناوشۆڕشی ڕژیم لە تاران پشتڕاستکرایەوە.
 خاتووسپیدە قلیان، ڕۆژی چوارشەممە 24ی ڕەشەممەی 1402 لە کاتێکدا تازە ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە لە ڕێگەی تاران بۆ زێدی خۆی لە دەزفول، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئێڤین. ناوبراو پێشتر لە ساڵانی 1379 و 1400 لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم گیرا و سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

1 مانگ و 16 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤین

مانگرتنی سپیدە قلیان لە زیندانی ئێڤین

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی