تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕادەست کردنی سەمانە ئەسغەری بۆ زیندانی ئێڤین 

ڕادەست کردنی سەمانە ئەسغەری بۆ زیندانی ئێڤین 
دەنگی خەباتی کوردستان

سەمانە ئەسغەری، دانیشتووی تاران و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان، بۆ تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی یەک ساڵە بەندکران، گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئێڤین لەتاران.
 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان،  ڕۆژی چوارشەممە 15ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، سەمانە ئەسغەری، ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی منداڵان، بەپێی بانگهێشتی داواکاری گشتی دەزگای قەزایی ڕژیم لە شاری ڕەی، گیرا و بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی داسەپاو بەسەریدا ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.
سەمانە ئەسغەری مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی 29ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران بە ساڵێک زیندانی ناڕەوا بە لەپێش چاو گراتنی ڕۆژانی پێشووی گیرانیشیەوە سزا دڕابوو.
خاتوو سامانە ئەسغەری لە 23خەرمانانی   1402 لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران گیرا و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین کە بە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ناسراوە، گوازرایەوە.
ناوبراو لە 9ی ڕەزبەر گوازرایەوە گرتووخانەی قەرچەک وەرامین و ڕۆژی چوارشەممە 12ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایەنی باسە کە خاتوو سەمانە خوێندکاری ئەندازیاری پیشەسازی لە زانکۆی خوارزمی، لە 19ڕەزبەری 1401 لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، گیرا و  دواجار لە ٤ی گوڵانی ساڵی دواتر و دوای شەش مانگ و شانزە ڕۆژ زیندانیکردن، بە فەرمانێک بە ناوی "لێبوردن" لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ئازاد کرا.

8 مانگ و 13 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕادەست کردنی سەمانە ئەسغەری بۆ زیندانی ئێڤین 

ڕادەست کردنی سەمانە ئەسغەری بۆ زیندانی ئێڤین 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی