تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێمە ڕۆژانە و لە هەموو شوێنێک دژی دژمنان مامەڵە دەکەین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێمە ڕۆژانە و لە هەموو شوێنێک دژی دژمنان مامەڵە دەکەین
دەنگی خەباتی کوردستان

یوئاف گاڵانت، وەزیری دیفاعی ئیسرائیل بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر تۆڕی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی پشتڕاست کردەوە و وتی: ئێمە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەین بۆ سەپاندنی تێچوو بەسەر ئەو کەسانەی هەڕەشە لە ووڵاتەکەمان دەکەن.

ناوبرا بێ ئەوەی باس لە کوشتنی حەوت کەس لە هێزە ترۆریستەکانی سپای پاسداران بکات لە هێرش بۆ سەر بارەگاکانی ئەم گرووپە ترۆریستیە کە لەژێر ناوی کونسوڵخانەدا چالاکییان دەکرد، پێداگری لەوە کردەوە کە ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک و لە هەموو شوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی دەسەڵاتی دژمنەکانی، هەڵسوکەوت دەکات.
یوئاف گاڵانت بە لیژنەیەکی پەرلەمانی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لە شەڕێکی زۆر چەند لایەنەین، ئێمە هەموو ڕۆژێک شایەتحاڵی ئەوە دەبین، بە چەند ڕۆژی ڕابردووشەوە.
لە دوایین هێرشی ئیسرائیلدا، حەوت ئەندامی سپای ترۆریستی پاسداران،کە بریتین لە دوو فەرماندە بە ناوەکانی محەمەد ڕەزا زاهیدی ومحەممەد هادی حاج ڕەحیمی و پێنج کەسی دیکە بەناوەکانی.حوسێن ئەمانوڵڵاهی، مێهدی جەلالەتی، موحسین سەداقەت عەلی ئاغابابایی و عەلی ساڵحی ڕوزبەهانی کوژران.
شایانی باسە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بێدەنگ بووە و تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.

1 مانگ و 16 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێمە ڕۆژانە و لە هەموو شوێنێک دژی دژمنان مامەڵە دەکەین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێمە ڕۆژانە و لە هەموو شوێنێک دژی دژمنان مامەڵە دەکەین

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی